ئاماده‌ین ده‌ست له‌ چه‌کی ناڤۆکی هه‌ڵبگرین

سه‌رۆکی کۆریای باکوور وتی: ئه‌گه‌ر بۆ ئاسایی کردنه‌وه‌ی دۆخی دوورگه‌ی کۆریا، ئاماده‌ نه‌ده‌بووین ده‌ست له‌ چه‌کی ناڤۆکی هه‌ڵبگرین، هه‌رگیز به‌شداری ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ی ڤیه‌تنامم نه‌ده‌کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، کیم جۆنگ ئۆن، سه‌رۆک کۆریای باکوور له‌ میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ ڤیه‌تنام وتی: ئاماده‌ین که‌ ده‌ست له‌ چه‌کی ناڤۆکی هه‌لبگرین و ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاماده‌یه‌مان نه‌ده‌بوو، هه‌رگیز به‌شداری ئه‌م کۆبوونه‌وه‌مان نه‌ده‌کرد.

شایانی باسه‌ که‌ له‌م خوله‌ی دیداره‌کان که‌ دوای ۸ مانگ له‌ دیداری یه‌که‌م به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، هه‌ر دوولا ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ ئاماده‌ن په‌ره‌ی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات بده‌ن و کێشه‌ی چه‌کی ناڤۆکی کۆریای باکوور چاره‌سه‌ر بکه‌ن.

ترامپ سه‌باره‌ت به‌م قسانه‌ی کیم جۆنگ ئۆن وتی: ئه‌مه‌ باشترین وڵام بوو که‌ ده‌یتوانی بیبیستێت.

سه‌رۆکی کۆریای باکوور ئاماده‌ نه‌بوو سه‌باره‌ت به‌ ورده‌کاری ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌ چه‌کی ناڤۆکی قسه‌ بکات و سه‌باره‌ت به‌م پرسیاره‌ که‌ ئایا هه‌نگاوی ڕوون هه‌ڵده‌گرن وتی: له‌ ئیستادا له‌مباره‌وه‌ سه‌رقاڵی قسه‌ کردنین.

News Code 25295

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =