بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕەزایەتی داوە بە مانەوەی ٤۰۰ سەربازی ئەمریکا لە سووریا.
پێشتر بڕیار بوو کە تەنیا ۲۰۰ سەربازی ئەمریکایی لە سووریا بمێنێتەوە و پێنتاگۆن بۆ کشانەوە لە سووریا پلانی داڕشتبوو.
بە پێی لێدوانی مێدیاکان، ئەم ژمارەیە لە هێزەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی هێزێکی چەند نەتەوەیی لە باکووری سووریا جێگیر دەبن و ناوچەیەکی ئەمن ساز دەکەن.
ناتۆ بڕیار وایە لە نێوان ٨۰۰ بۆ هەزار و پێنسەد سەرباز لە ژێر ناوی هێزی چاودێڕی و پاسەوانی لە ناوچەکە جێگیر بکەن.
ئامانجی ئەم هێزانەش ساز کردنی ناوچەیەکی ئەمن لە نێوان تورکیا و هێزە کوردییەکانی سوویایە تاکوو شەڕ لە نێوان ئەم دوو بەرە ساز نەبێت
Your Comment