AP ١٣٩٧ ڕەشەمە ١ ١٧:٢٨

فیلمی دەرهێنەرێکی کورد خەڵاتی باشترین فیلمی فستیڤاڵێکی نەمسای بردەوە

فیلمی دەرهێنەرێکی کورد خەڵاتی باشترین فیلمی فستیڤاڵێکی نەمسای بردەوە

یەکەمین خولی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی نوێگەرایی نەمسا لە حاڵێکدا کۆتایی پێهات کە فیلمی گوڵ نسا دوو خەڵاتی باشترین فیلم و باشترین ئەکتەری ژنی مسۆگر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، یەکەمین خولی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی نوێگەرایی نەمسا لە حاڵێکدا کۆتایی پێهات کە فیلمی گوڵ نسا، سەتار چەمەنی گوڵ دوو خەڵاتی باشترین فیلم و باشترین ئەکتەری ژنی مسۆگر کرد.

فیلمی گوڵ نسا لە لایەن ڤیدا ساڵحی فیلم نامەکەی نووسراوە، خەڵاتی باشترین فیلم بە سەتار چەمنی گوڵ بەخشرا و خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنیش بە یەگانە ڕەجەبی پێشکەش کرا.

شایانی باسە فیلمی گوڵ نسا ڕەایەت و چیرۆکی ژیانی کچێکی ئەفغانییە کە لە ئێران لەگەڵ بنەماڵەکەی ئاوارەن. فیلمی گوڵ نسا تاکوو ئێستە چەندین خەڵاتی ناوخۆیی و نێونەتەوەیبە دەست هێناوە.

ئەم فستیڤاڵە لە میانەی ڕۆژانی ۱٥ بۆ ۱٨ی فێڤرییە لە شاری بێرنی نەمسا بڕێوە چوو.

News ID 25130

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha