ئەمنیەتی شیعە و سوننە بۆ سوپای پاسداران جیاوازی نییە

ئەندامێکی لێژنەی ئەمنیەتی نیشتمانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی: لە بابەتی دابین کردنی ئەمنیەت، شیعە و سوننە مانای نییە و هەموو شوێنێکی ئەم وڵاتە بۆ ئێمە یەکسانە.

مەنسوور حەقیقەت پوور، ئەندامی پێشووی لیژنەی ئەمنیەتی نیشتمانی ئێران سەبارەت بە هێرشە تیرۆریستییەکەی زاهدان بە مێهر وتی: ئێمە وەک هێزێکی شیعی کە لە ئێران دەسەڵاتمان لە دەستە بە هیچ لەونێک لە پرسە ناوخۆییەکان بە چاویلکەی ئیتنیکی و مەزهەبی ناڕوانین.

ئەو زیادی کرد: ئێمە لەمڕۆدا ئەمنیەتی بەحرەین، یەمەن، عێراق و سووریا و فەلەستین دابین دەکەین، ئەم برانەی ئێمە خۆ شیعە نین، کەواتە کەس ناتوانێت ئێمە تۆمەتبار بکات کە ڕوانگەی شیعە و ئیتنیکیمان هەیە.

حەقیت پوور وتی: ئەو تیرۆریستانەی هێرشەکەی خاشیان ئەنجام دا، داردەستی عەرەبستان و ئەمریکان. ئەوان بۆ بەرژەوەندی چەند لایەنی ناوچەیی و جیهانی ئامادەن دەست بۆ ئەم جەنایەتە گەورانە ببەن. ئەم تیرۆریستانە ویستان لە ٤۰مین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ئیسلامی بە هەرجۆرێک بووە زەربێک بوەشن.

ئەو ئاماژەی دا: لە لایەکی دیکەوە ئام هێرشە کاتێک ئەنجام بوو کە نمایشی وەرشەو بەڕێوە چوو. ویستیان بەم کارە دەنگ و هەرایەکی زیاتر دروست بکەن. بەڵام شکستیان هێنا و وەک چۆن سوپای پاسداران وڵامی تیرۆریستەکنس پێشوویان دایەوە ،‌ ئەمجارەش تۆڵە دەکرێتەوە و زەربی تووندیان لێدەرێت.

حەقیقەت پوور لە کۆتایدا وتی: ئێوە بینیتان کە هێزەکانی سوپای پاسداران لە ئەسفەهانەوە لە زاهدان بوون و شەهید بوون، پێشتریش لە کوردستان و سنوورەکانی دیکەش سوپای پاسداران ئەمنیەتی خەڵکی دابین کردووە، بە دڵنیاییەوە دەتوانین بڵێین لە بابەتی دابین کردنی ئەمنیەت شیعە و سونە و عەجەم مانای نییە و هەموو شوێنێکی ئەم وڵاتە بۆ ئێمە یەکسانە.

News Code 25122

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =