بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، سیستەمی سیخوڕی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژی چوارشەممە بڵاو کرایەوە، پاگەندەی کرد کە ئێران لە ئەگەری دەست پێکردنەوەی بەرنامەی ناڤۆکی خۆی، دەتوانێت چەکی ناڤۆکی بەرهەم بهێنێت.
بە ئەم حاڵەوە، ئەو ڕاپۆرتە لە پشت ڕاست کردنەوەی قسەکانی واشنتۆن ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە ئێران بە تواوەتی پێبەندی بەندەکانی بەرجام بووە.
ئەو ڕاپۆرتە پێشکەش کراوە لە لایەن سیستەمی سیخوڕی سوپای زایۆنییەوە بە زوومی تایبەت لە سەر پاگەندە دەکات کە بەرنامەی ناڤۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران تا کاتی ڕێککەوتنی بەرجام لە ساڵی ٢٠١٥ تا ئەو ئاستە گەیشتبوو بۆیە ئێران دەتوانێت کە لە ماوەی دوو ساڵدا چەکی ناڤۆکی بەرهەم بهێنێت.
Your Comment