بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومریە نیوز،، فه‌یسه‌ڵ عیساوی، نوێنه‌ری په‌رله‌مانی عێراق وتی: هێزه‌کانی ئه‌مریکا له چوار ناوچه‌ی بیاوانی و دوو بنکه‌ی سه‌ربازیی پارێزگای ئەنبار جێگیر بوون و چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق نییە.
ئەو زیادی کرد: بەر لەوەی داوای زانیاری بکەین، هه‌ر جۆره قسه کردن سەبارەت بە ده‌رکردنی هێزه بیانییه‌کان به گشتی و به تایبه‌ت هێزه‌کانی ئه‌مریکا زوووه.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژەی دا: له قۆناغی یه‌که‌م و پێش له هه‌ر جۆره کارێک بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسایەک دژ به هێزه بیانییه‌کان ده‌بێ پرسیار له داموده‌زگا بەرپرسیارەکان بکه‌ین که ئایا له ڕاستیدا پێویستیان به هێزی هاوپه‌یمانی نێونەتەوەیی دژه داعش هەیە یان نا؟
عیساوی وتی: هێزه‌کانی ئه‌مریکا له شه‌قامه‌کانی پارێزگای ئه‌نباردا نیین به‌ڵکوو ئه‌وان له چوار ناوچه‌ی بیاوانی و بنکه‌ی سه‌ربازیی حه‌بانیه و عه‌ینولئه‌سه‌د جێگیر کراون و ئه‌و هێزانه هیچ پێوه‌ندیێکیان له‌گه‌ڵ ژیانی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی پارێزگاکە نییه و ئه‌رکی ئه‌وان ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری له‌گه‌ڵ داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان، مه‌شقی هێزه‌کانی حه‌شدی عه‌شایری، پۆلیسی خۆجێیی و فه‌وجی دۆخی نائاسایی و ته‌یارکردنیان به که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییه.
ئەو جەختی کرد: ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا به پێچه‌وانه‌ی خواست و داواکاریی گه‌ل و ده‌وڵه‌تی عێراق نییه به‌ڵکوو ئه‌وان له چوارچێوه‌ی ڕێککه‌وتن نامه‌ی فه‌رمی واژۆکراوی نێوان به‌غدا- واشنتۆن جێگیر کراون و به له‌به‌رچاو گرتنی دۆخی هێزە ئەمنییەکان و بوونی شانە نووستووەکانی داعش، لە ئێستادا چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق نییه.
Your Comment