به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لعاله‌م، له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی لێبورده‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی هاتووه: هێزه‌کانی ئیمارات چه‌کیان به بایهتخی ده‌یان ملیار دۆلار له وڵاتانی ڕۆژئاوایی وه‌ردگرن، به‌ڵام ئه‌م چه‌کانه بێ هیچ مه‌رجێک ڕاده‌ستی گرووپه چه‌کدارییه‌کان ده‌که‌ن و وڵامی که‌سیش ناده‌نه‌وه و ئه‌مه‌ش جه‌نایه‌تی جه‌نگییه.
له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه جه‌خت کراوه: په‌ره‌دان به هێزی ئه‌م گرووپانه ژیانی شارۆمه‌ندانی یه‌مه‌نی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و ده‌یان ملیۆن که‌س ڕاسته‌وخۆ به هۆی شه‌ڕی یه‌مه‌ن تووشی قات و قڕی و کاره‌سات بوون.
ئیمارات ڕاهێنان به هه‌زاران تیرۆریست له پارێزگاکانی باشوور و ڕۆژئاوای یه‌مه‌ن ده‌کات و به‌رده‌وام چه‌کیان بۆ ده‌نێرێت.
ڕۆژی پێشووش ڕاپۆرتێک سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی عه‌ره‌بستان و ئیمارات له‌گه‌ڵ گرووپی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده بڵاو کرایه‌وه.
Your Comment