هێرشی داعش بۆ سەر دوو ناوەندی ئاسایشی دیالە تێکشکێندرا

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پارێزگای دیالە لە پووچەڵ کردنەوەی هێرشی داعش بۆ سەر دوو ناوەندی ئاسایش لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەو پارێزگایە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "النهرین"، عەواد ڕەبیعی سەرۆکی کۆمیتەی ئاسایش لە ئەنجومەنی قەزای ئەبی سەیدا لە ٣٠ کیلۆمەتریی باکووری رۆژهەڵاتی بەعقوبە وتی: داعش هێرشی کردۆتە سەر دوو ناوەندی ئاسایش لە هاوێری دارستانەکانی گوندی مەخیسە لە رۆژهەڵاتی ئەبی سەیدا کە یەکیان ناوەندی پۆلیس و ئەوی دیکەیان ناوەندێکی سەر بە سوپای عێراق بووە و هەر دوو هێرشەکە لە لایەن هێزەکانی عێراقییەوە بە بێ هیچ قوربانییەک تێکشکێندرا.

شایانی باسە، ئەو بەرپرسەی ئاسایش پێشتر ڕایگەیاندبوو: دۆخی ناوچەی وەقف کە گەورەترین ناوچەی کشتوکاڵی پارێزگای دیالەیە، زۆر پڕ مەترسییە و هەموو رۆژێک سایەدی کوژرانی کەسانێکی زۆرین. ئەو ناوچەیە زۆرترین هەتیو و بیوەژنی لێیە.

ڕاشیگەیاندبوو: داعش بە شێوەی بەربڵاو دزەی کردۆتە ناو دارستان و گوندەکانی ئەو ناوچەیە بە تایبەت مەخیسە و شێخێ کە شوێنێکی گرینگە بۆ تەکفیرییەکان.

ڕەبیعی جەختی لەوەش کردبوو: ئەو هۆشدارانەی ئێمە بە پێی مەترسیداربوونی جموجۆڵەکانی داعش لە ناوچەیە. دۆخەکە ئەگەر تەشەنە بستێنێت، چیتر کۆنتڕۆڵ ناکرێت و بەعقوبەش تێوە دەگلێنێت.

News Code 24718

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =