بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوئەتڵەس، لێکۆڵینەوەی لێکۆڵەرانی زانکۆی ڕاچستر کە بە کەڵک وەرگرتن لە بڕێک نموونە کریستاڵە تازە دۆزراوەکان، ئەنجام بووە، نیشانی دەدات کە ناوی زۆر سەختی گۆی زەوی ٥٦٥ ملیۆن ساڵ پێش پێک هاتووە.
پێشتر وا بیر دەکرایەوە ناوی گۆی زەوی ئەبێ کۆنترین بەش بێت. بەڵام ئێستا دەرکەوتووە کە ئەو بۆچوونە ڕاست نییە. ناوەندیترین بەشی گۆی زەوی دوو بەشی هەیە. لۆیەکی ناو و زۆر قایم کە بە شێوەی تۆپە و لۆیەکی تر لە ئاسنی ئاوەکی کە بە دەوری ناوەوە دەگەڕێت.
Your Comment