شاڵ سوورەکان لە فەڕەنسا هاتنە سەر شەقام

دەوڵەتی فەڕەنسا بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ ناڕەزایەتی هێلەگ زەردەکان، پاڵپشتەکانی خۆیی لە ژێر ناوی شاڵ سوورەکان هێنایە سەر شەقام.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە واشنتۆن پۆست، یەک ڕۆژ پاش یازدەیەمین خۆپیشاندانی هێلەگ زەردەکان لە سەرتانسەری فەڕەنسا، گرووپێک لە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە لە ژێر ناوی شاڵ سوورەکان لە پاریس ڕێپێوانیان کرد.

فەرمانداەی پاریس، ژمارەی خۆپیشاندەرانی یەکشەممەی نزیک بە ١٠ هەزار و ٥٠٠ کەس خەمڵاندووە.

ئەو گرووپە زیاتر بۆ پاڵپشتی لە سیاسەتەکانی ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا دەستیان داوەتە ڕێپێوانەوە.

گرتە ڤیدیۆییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نیشان دەدات گرووپێک لە دبەرانی ماکرۆن لە سەر ڕێگای خۆپیشاندەرانی شاڵ سوور شەڕە قسەیان کردووە.

شاڵ سوورەکان دەڵێن بە توندوتیژی، شۆڕش و داخستنی ڕێگاکان و خزمەتگوزاری لە ڕۆژانی شەممەی ١١ هەفتەی ڕابردوو لە فەڕەنسا دژایەتیان هەیە.

شاڵ سوورەکان لە حاڵێکدا دەست خۆشی لە پۆلیس دەکەن کە هێلەگ زەردەکان پۆلیس بە توندوتیژی ڕووت و بێ هۆکار لە بەرانبەر هاووڵاتیان تۆمەتبار دەکەن.

News Code 24650

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =