ئەرکی هەموو مێدیاکانە‌ ئاوڕ لە دۆخی مەرزیە هاشمی بدەنەوە

شارەزایەکی ئەمریکایی وتی: ئەرکی هەموو مێدیاکانە‌ ئاوڕ لە دۆخی مەرزیە هاشمی بدەنەوە و ئەمریکا دەبێت لە چینی ڕۆژنامەوان داوای لێبوردن بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، چەند ڕۆژ بەر لە ئێستا مەرزیە هاشمی هەواڵنێری پرێس تیڤی ئێران لە ئەمریکا دەستگیر کرا کە ئەمەش کاردانەوەی بەرپرسانی ئێرانی بەدواوە بوو.

هەر لەمبارەوە ستێفان لەندمەن، شارەزای بواری سیاسی بە ئاژانسی مێهر وتی: مەرزیە هاشمی هەواڵنێرێکی ئەمریکایی ئێرانییە ئەو بۆ سەردانی براکەی کە شێرپەنجەی هەیە سەردانی ئەمریکای کردووە بەڵام لە فڕۆکەخانەی سێنت لوئیس دەستگیر کرا.

ئەو زیادی کرد: ئەو بە بنەماڵەکی وتوویەتی کە دوای دەستگیر بوون سووکایەتی پێکراوە و ڕوون نییە بە چ تۆمەتێک دەستگیر کراوە. بۆ نمونە ناچاریان کردووە حیجاب لە سەر هەڵبگرێت. ئەو گۆشتی خوک ناخوات هەر بۆیە هیچیش ناخوات لە زیندان ئەمەش لاوازی کردووە.

لەندمەن ئاماژەی دا: بەم هۆیەوە دەبێت فریاگوزاری پزشکی بۆ دابین بکرێت و دەوڵەتی ئەمریکاش بەرپرسە لە هەر جۆرە زەربێک کە لە تەندروستی ئەم هەواڵنێرە بکەوێت.

ئەم شارەزا ئەمریکاییە وتی: داوا لە هەموو مێدیاکان دەکەم بێ هیچ پاساوێک داوای ئازادی ئەم هەواڵنێرە بکەن و ئەمریکاش دەبێت لە چینی ڕۆژنامەوان داوای لێبوردن بکات.

News Code 24424

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =