بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، کابینەی سعوودی لە ڕەوتی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی خۆی، پاڵپشتی کرد لە فەلەستینییەکان.
لە کۆبوونەوەی کابینەی سعوودی بە سەرۆکایەتی سەلمان بن عەبدولعەزیز داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کردووە کە وەکوو بەرپرس هەڵوێست بنوێنێت بەرانبەر هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستینییەکان و کارەکانی تری ئیسرائیل لەوانە شارۆچکەسازی و دەست بە سەر داگرتنی خاکی فەلەستینییەکان و دەستێوەردانی بەپەلە بۆ ڕاگرتنی شارۆچکەسازی.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێوەندی نهێنی و ئاشکرای سعوودییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنی لە هیچ کەسێک شاردراوە نییە و ڕاپۆرتی مێدیاکان پاگەندە دەکات کە پێوەندی نێوان ڕیاز و تێلاڤیڤ ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گەرمتر دەبێت و پرسی فەلەستین گرنگایەتییەکی بۆ سعوودییەکان نییە.
Your Comment