بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە زانکۆی تاران، دوا ئامارە بڵاوکراوەکان لە ڕێکخراوی کلاریویت ئانالیتیکس هاوپەیوەند بە زانایانی یەک لە سەدی سەرتری جیهان، لەم دواییەدا ناوی ٥ مامۆستای پەردیسی زانستگەلی زانکۆی تارانی خستۆتە ناو لیستی زانایانی یەک لە سەدی.
محەمەد ڕەزا گەنجعەلی، پەرویز نەورووزی و فەرنووش فەریدبەد لە کولێژی کیمیا، سیامەک یاسەمی و حەسەن یووسفی ئازەری (مامۆستا خانەنشین) لە کولێژی بیرکاری، ئامار و زانستگەلی کەمپیوتێری پەردیسی زانستگەل ئەو مامۆستایانەن کە لە لیستی ٢٠١٨ی زانایانی یەک لە سەدی سەرتری جیهان ناویان لێ براوە.
زانیارییەکانی ڕێکخراوی کلاریویت ئانالیتیکس هەر دوو مانگ جارێک ئاپدەیت دەکرێتەوە و لە ڕاگەیاندنی پلە و ئاماری کەسانی هەڵبژاردراوە، چالاکییەکانی ئەو کەسانە لە ماوەی ١٠ ساڵدا لە بەرچاو دەگیردرێت و زانایان و ناوەندەکان بۆ ئەوەی ناویان بچێتە ڕیزی توێژەران و زانکۆگەلی سەرتری جیهان دەبێ لە بابەتی سەردان و ڕێفرێنس پێدان لە یەک لە سەدی سەرەوەی لیستەکەدا بن و لە بابەتی وڵات و گۆڤارەکان لە ڕیزی لە سەدا ٥٠ی لیستەکەدا ناویان هاتبێت.
Your Comment