به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئینترپرێست، نوام چامسکی زمانناس، فیلەسووف و چالاکی سیاسی ئەمریکی وتی: تەنها بەشێکی کەم لە سەربازانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەتوانن لە هێرشی جەنایەتکارانەی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا ڕێگری بکەن.
ئهو زیادی کرد: پێویستە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تورکیا نەکشێتەوە تا ڕێگری بکات لە هێرش بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکان.
چامسکی ئاماژهی دا: ترەمپ بۆ کشاندنەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سووریا ڕوون نییە، ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکەن ڕۆژ بە ڕۆژ دەگۆڕدرێت. ئەمریکا دەتوانێت ڕێگری بکات، تا ئەو کاتەی چارەسەرێکی دیپلۆماتیک دەدۆزرێتەوە و ناوچەی کوردنشینەکانی سووریا بگەنە ئاستێک لە خۆبەڕێوەبەری لە چوارچێوەی سووریا دا.
ئهو سهبارهت به تورکیاش وتی: تورکیا بە چەندین شێوە یارمەتی تیرۆریستەکانی داوە. من گومانم هەیە لەویدا کە داعش دهستهمۆی سەرۆک کۆماری تورکیا بێت، نیگەرانی سەرەکی ئەردۆغان ڕەش کردنی مافە بنەڕەتییەکانی کوردهکانه.
ئهم زمانناسه ناسراوه درێژهی دا: ئەگەر ئەمریکا، سووریا چۆڵ بکات کوردەکانی سووریا تەنها دەتوانن پشت بە رووسیا ببەستن کە ڕێگر بێت لە هێرشی تورکیا. ڕێگری کردن لە هێرشی تورکیا بۆ مۆسکۆ زۆر ئەستەم نابێت. بەڵام ئامادە بوونی هێزی فەڕەنسا یان ئەورووپا بۆ دروست کردنی پەرژین و ڕاگەیاندنی ناوچەی دژەفڕین لە باکووری سووریا زۆر ڕاست بینانە نییە.
بۆچوونی ئێوە