AP ١٣٩٧ بەفرانبار ١٦ ٠٨:٤٦

هەوڵی ئەمریکا بۆ مانەوەی هێزەکانی لە سنووری سووریا و ئەردۆن

هەوڵی ئەمریکا بۆ مانەوەی هێزەکانی لە سنووری سووریا و ئەردۆن

سەرەڕای ئەوەی ترامپ ڕایگەیاند کە لە سووریا دەکشێتەوە، واشنتۆن هەوڵ دەدات تاکوو ژمارەیەک لە هێزەکانی لە سووریا بمێننەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئێن بی سی، سەرچاوە ئەمریکاییەکان لە مانەوەی بڕێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا هەواڵیان داوە.

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا هاوکات لەگەڵ سەردانی جان بۆڵتۆن بۆ فەلەستین ڕایگەیاند: کاتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دیاری نەکراوە، بەڵام دوای کشانەوەش ژمارەیەک لە یەکینەکانی ئەم وڵاتە لە سووریا دەمێننەوە.

هەروەها لە میانەی سەردانی بۆڵتۆن بۆ ناوچەکە، ئەم بەرپرسە بەڵایای ئەمریکا سەبارەت بە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سنووری ئەردۆن لەگەڵ بەرپرسانی ئیسڕائیل و ئەردۆن گفتوگۆ دەکات.

ترامپ ۲۰ ڕۆژ بەر لە ئێستا کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریای ڕاگەیاند و ئەمەش ناکۆکییەکانی لە واشنتۆن بەرز کردەوە و بووە هۆی دەست لە کار کێشانەوەی وەزیری بەرگری ئەمریکا.

News ID 24111

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha