به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دوێنێ هه‌ینی پێشانگایه‌کی کاریکاتێر له گه‌له‌ری هونه‌ری سنه و به به‌شداری ژماره‌یه‌ک له هونه‌رمه‌ندان و لاینگرانی هونه‌ری کاریکاتێر کراوه‌ته‌وه.
له‌م پێشانگایه زیاتر له ۴۰ کاریکاتێری هونه‌رمه‌ندی کۆچ کردوو ئه‌میر سوههمیلی نمایش کراوه و پێشانگاکه تا کۆتایی ئه‌م حه‌فته درێژه‌ی هه‌یه.
هه‌روه‌ها له میانه‌ی کردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه پوستری یه‌که‌مین دووساڵانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی کاریکاتێری ڕۆژنامه و مێدیا کوردییه‌کان ڕوونوێنی کرا.
شایانی باسه که ئه‌میر سوهه‌یلی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کاریکاتێری کوردستان بوو، له ساڵی ۱۳۶۲ له سنه له دایک بووه و له بواری کاریکاتێر چه‌ندین خه‌ڵاتی ناوخۆی و جیهانی به ده‌ست هێنابوو، به‌ڵام مانگی ڕابردوو به هۆی ڕووداوێکی هاتوو چووه‌وه گیانی له ده‌ست دا.
بۆچوونی ئێوە