بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومیە نیوز، بەڕێوە بردنی کۆنفڕانسی بەرز ڕاگرتنی یادی سەدامی گۆڕاوگۆڕ لە ئۆردۆن ناڕەزایەتی یەکێک لە پەرلەمانتارەکانی عێراقی بەدواوە بوو.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو پەرلەمانتارە وێڕای ئیدانە کردنی بەڕێوە بردنی ئەو کۆنفڕانسە، داوای لە بەغدا کرد تا بە گوشار خستنە سەر ئەمان، بەستێن بۆ ڕاگرتنی ئەو چەشنە کۆنفڕانسانە خۆش بکات.
ئەو پەرلەمانتارە ڕایگەیاند کە دەوڵەتی بەغدا بە هۆی پێوەندی ئابوور و بازرگانی لە گەڵ ئۆردۆن ئامێری گرنگی بۆ گوشار هێنان بە دەستەوەیە و دەتوانێت کۆنفڕانسی بەرز ڕاگرتنی یادی سەدام بە ئەو گوشارانە، ڕابگرێت.
شیاوی باسە، هەموو ساڵێک لە ڕێکەوتی ٣٠ دیسەمبەر بە بۆنەی ساڵڕۆژی ئیعدامی سەدام، کۆنفڕانسگەلێک بۆ بەرز ڕاگرتنی ناوبراو و پلە و پایەی لە ئۆردۆن بەڕێوە دەچێت و دەزگا ئەمنییەکان هیچ هەوڵێک بۆ ڕاگرتنی نادەن.
Your Comment