بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە شین هۆڤا، وڵاتانی ئەورووپای کە ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشن جارێکی دیکە جەختیان کرد کە پێبەند دەبن بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران.
ئەم وڵاتانە ڕایانگەیاند: ئێمە وەک ئەندامانی یەکێتی ئەورووپا پشیوانی لە بەرجام و بڕیارنامەی ۲۲۳۱ ئەنجومەنی ئاسایش دهکهین.
لە درێژەدا هاتووە: ئێران پێبەند بووە بە بەرجام. بەرجام زۆر باش بەری بە چالاکی ناڤۆکی ئێران گرتووە، بەرجام گەرنتی کردووە ئێران دەستی بە چەکی ناڤۆکی نەگات.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: تاکوو ئەو کاتەی ئێران پێبەند بێت بە بەرجام یەکێتی ئەورووپا لەم ڕێککەوتنە ناڤۆکییە پشتیوانی دەکات و پێبەند دەبێت پێی.
شایانی باسە کە ئەم ڕاگەیەندراوە لە لایەن بریتانیا، فەڕەنسا، هۆلەند، سۆئید، لەهستان، بەلژیک، ئاڵمانیا و ئیتالیا واژۆ کراوە.
هەروەهە هاتووە: جیا لە بەرجام، ئێمە لە ئێران داوا دەکەین تاکوو ئەو چالاکیانە ڕابگرێت کە دەبێتە هۆی بێ متمانەیی و ناکۆکییەکان لە ناوچەکە زیاتر دەکات و دژ بە بڕیارنامەی ۲۲۳۱ە. ئێمە پشتیوانی دەکەین لە گوشاری ئامانجدار بە مەبەستی چارەسەر کردنی چالاکی ناڤۆکی، مووشەکی و ناوچەیی ئێران.
وڵاتانی ئەورووپایی ڕایانگەیاندووە کە بەرجام نموونەیەکی سەرکەوتووی هاوکاری چەند قۆڵی بوو کە بە داخەوە ئەمریکا لێی کشایەوە. ئێمە داوا لە هەموو جیهان دەکەین تاکوو بەرجام و بڕیارنامەی ۲۲۳۱ جێبەجێ بکەن.
ئەمە لە حاڵێک دایە کە مایک پەمپەئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەم کۆبوونەوە پاگەندەی کرد کە ئێران پێبەند نەبووە بە بڕیارنامەی ۲۲۳۱ و وتی: هەوڵ دەدەین چالاکییە مووشەکییەکانی ئێران لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سنووردار بکەین. مووشەکەکانی ئێران هەڕەشەن بۆ سەر ناوچەکە.
Your Comment