بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆیتێرز لە هەواڵێکی بەپەلەدا لە ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی پۆلیسی فەرەنسا لە ستراسبورگ بۆ دەستگیر کردنی هۆکاری تەقە کردنەکەی دوێنێ شەو هەواڵی دا.
پۆلیسی فەڕەنسا ڕایگەیاند تەقە کردن لە شاری ستراسبورگ هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ٤ کەس کوژراون.
ئەو تەقە کردنە کە پێدەچێت کارێکی تیرۆریستی بێت هەروەها بووە هۆی بریندار بوونی ١١ کەس.
بە پێی دوایین لێکۆڵینەوەکانی پۆیس، لاوێکی ٢٩ ساڵە هۆکاری تەقە کردنەکە بووە.
بە پێی ڕاگەیاندنی پۆلیسی فەڕەنسا هێشتا شوناس و ئامانجی هۆکارەکانی ئەو تەقە کردنە دیدار نییە.
ڕاپۆرتەکان باس لە ئەوە دەکەن کە ئەو تەقە کردنە لە بازاڕێکی کریسمەس لە گۆڕەپانی کلبر هەڵکەوتوو لە لای کۆنی شارەکە ڕووی داوە و پاش ئەوە هێزەکانی پۆلیس هەوڵیان دا بۆ بڵاوە پێکردنی خەڵک.
هەروەها وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا بە ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی لە ئەو شارە داوای لە خەڵک کرد کە لە ماڵەکانیان بمێننەوە.
Your Comment