ڕه‌زا ڕۆسته‌می له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئاژانسی مێهر ڕایگه‌یاند که پیرترین ژنی ئێرانی له ته‌مه‌نی ۱۲۵ ساڵه‌یی و له ۱۸‌ی سه‌رماوه‌ز کۆچی دوایی کردووه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که خاتوو گوڵی پاپی به ته‌مه‌ن ترین ژنی ئێرانی بوو که له ناوه‌ندی یارمه‌تی سدیق ده‌ژیا.
ئه‌و زیادی کرد: خاتوو گوڵی پاپی له ساڵی ۱۳۹۳ی هه‌تاوییه‌وه له‌م ناونده بووه و له‌گه‌ڵ به‌ساڵا چووه‌کانی دیکه‌ی لوڕستان ژیاوه و له‌م ماوه‌یه ڕێز و حورمه‌تی خاڵکی ناوچه‌که‌ی به‌لای خۆیدا ڕاکێشا بوو.
ڕوسته‌می ئاماژه‌ی دا: به پێی ئه‌و ڕۆژه‌ی له ناسنامه‌که‌ی خاتوو گوڵی نووسراوه ئه‌و له دایک بووی ساڵی ۱۲۷۲ی هه‌تاوی بووه له گوندی لۆبانی سۆفلا له شاری دووڕوودی لوڕستان.
جێگری ناوه‌ندی یارمه‌تی سدیق له لوڕستان وتی: خوالێخۆش بوو گولی پاپی منداڵی شێخ عه‌لی بووه و ۵ به‌ره و وچه‌ی خۆیی دیوه‌ته‌وه.
بۆچوونی ئێوە