به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌لی خوداوه‌یسی وتی: به هۆی ناجێگیر بوونی نرخی دراو، گه‌شتیاره عێراقییه‌کان له ئێرانه‌وه که‌ل و په‌لی ڕۆژانه له‌گه‌ڵ خۆیان ئاودیو ده‌که‌ن که ئه‌مه‌ش کێشه‌ی بۆ خه‌ڵکی مه‌ریوان ساز کردووه، هه‌ر بۆیه بردنه ده‌ره‌وه‌ی گۆشت، مریشک، شه‌کر، برنج، ته‌ماته و که‌ل و په‌له پێویسته‌کانی دیکه قه‌ده‌غه کراوه.
ئه‌و زیادی کرد: له ۳ قۆناغدا به‌رمان به بردنه ده‌ره‌وه‌ی ۱۸۴ هه‌زار دۆلار گرتووه، هه‌روه‌ها بڕه بارێکی زێڕ به کێشی یه‌ک کیلۆ و ۷۰۰ گرام دۆزراوه‌ته‌وه. له‌مساڵدا یه‌ک هه‌زار و ۶۵۶ که‌س به هۆی قاچاخه‌وه له کوردستان ده‌ستگیر بوون که به نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو ۲۳ له سه‌د که‌می کردووه. له‌م ماوه‌یه یه‌ک ملیۆن و ۳۰۸ هه‌زار لیتر سوته‌مه‌نی قاچاخ کراوه که به نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو ۳۸۵ له سه‌د به‌رز بووه‌ته‌وه.
به‌رپرسی دژایه‌تی کردنی قاچاخ له پارێزگای کوردستان ڕایگه‌یاند: ئێران له‌گه‌ڵ ۱۵ وڵات دراوسێیه و له‌م نێوانه پارێزگای کوردستان یه‌کێکه له‌و پارێزگایانه‌ی که سنووری هاوبه‌شی هه‌یه و به مه‌به‌ستی به‌رگرتن به قاچاخ کار تۆکمه ده‌کرێت، له سه‌دا ۷۰ی کاره‌کانی ئێمه هه‌وڵ دانه بۆ به‌رگرتن به کاری قاچاخ و ئاگادار کردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌م بابه‌ته که زیان له هه‌موو ئێرانییه‌کان ده‌دات. ئێمه زۆر جار چاوپۆشیمان له‌و که‌سانه کردووه که به‌ڕاستی کۆڵبه‌رن به‌ڵام قاچاخچییه‌کانی ماده کحوولییه‌کان و چه‌ک و شتی دیکه له ژێر ناوی کۆڵبه‌ر کاری قاچاخ ده‌که‌ن که ئێمه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه.
ئه‌و زیادی ئاماژه‌ی دا: به‌رز بوونه‌وه‌ی زۆری قاچاخی کحۆلیات نیشان ده‌دات که ناوه‌نده به‌رپرسه‌کان نه‌یانتوانیوه به باشی خه‌ڵک له زیانی ئه‌م مادانه ئاگادار بکه‌نه‌وه و ته‌له‌فیزیۆن و ئیداره‌ی ته‌بلیغاتی ئیسلامی وه‌ک به‌رپرس ده‌توانن کاری زۆر باش بکه‌ن چون سیاسه‌تی سه‌ره‌کی ئێمه ئاگادار کردنه‌وه و به‌رگرتن به‌م شتانه‌یه. ساڵی ۸۸ له کوردستان ۵ بازاڕچه‌ی سنووری فه‌رمی ده‌ستنیشان کرا که زۆر بوون و کێشه‌ی هه‌بوو، هه‌ر بۆیه ساڵی ۹۶ ئه‌م ژماره‌یه بۆ ۳ بازاڕچه‌ی فه‌رمی که‌م کرایه‌وه و له ئێستاشدا ئه‌م ۳ بازاڕچه سنوورییه چالاک نین.
Your Comment