به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کاناڵی سی ئێن ئێن ناوه‌ڕۆکی تۆماره ده‌نگییه‌که‌ی ڤهماڵ خاشقجی و بکوژه‌کانی بڵاو کره‌وه. ئه‌مه هه‌ر ئه‌و گفتوگۆیه‌یه که به‌رپرسانی تورکیا به وه‌رگێڕان ڕاده‌ستی ئه‌مریکایان کردووه.
ناتوانم هه‌ناسه بده‌م، دواین ڕسته‌ی جه‌ماڵ خاشقجییه که وتوویه‌تی که ڕۆژی ۲ ئۆکتۆبه‌ر له باڵوێزخانه‌ی سعوودییه له تورکیا کوژرا.
به پێی ئه‌م تۆماره ده‌نگییه ماهیر عه‌بدولعه‌زیز موترب به جه‌ماڵ خاشقجی ده‌ڵێت که ئه‌و ده‌بێت بۆ عه‌ره‌بستان بگه‌ڕێته‌وه و ئه‌ویش ده‌ڵێت: ئێوه ناتوانن کاری وه‌ها چون چه‌ند که‌سێک له ده‌ره‌وه‌ی باڵوێزخانه‌که چاوه‌ڕوانی ئه‌ون.
ئاماژه‌ی خاشقجی به ده‌ستگیرانه‌که‌ی بوو که له ده‌ره‌وه‌ی باڵوێزخانه‌که چاوه‌ڕوانی بوو.
دوای ئه‌مه چه‌ند که‌سێک هێرش ده‌که‌نه سه‌ر خاشقجی و دوای جه‌ند چرکه‌یه‌ک خاشقجی ده‌خنکێندرێت.
هه‌روه‌ها له درێژه‌دا ناوه‌ڕۆکی تۆماره ده‌نگییه‌که نیشانی ده‌دات که ته‌رمه‌که‌ی خاشقجی تیکه تیکه ده‌کرێت و بکوژه‌کان به یه‌کتر ده‌ڵێن که گوێ له مۆسیقا بگرن.
له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ند جارێک په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونیش ئه‌نجام بووه که به‌رپرسانی تورکیا ده‌ڵێن له عه‌ره‌بستانه‌وه بووه.
به پێی ڕاپۆرته ئه‌م تۆماره ده‌نگییه له لایه‌ن به‌رپرسانی تورکیاوه بڵاو کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان ڕایانگه‌یاندووه که چۆن ده‌ستیان به‌م تۆماره ده‌نگییه گه‌یشتووه.
ئه‌م بابه‌ته نیشانی ده‌دات که لێدوانی سعوودییه‌کان سه‌باره‌ت به کوژرانی خاشقجی دووره له ڕاستی.
بۆچوونی ئێوە