مەرگ پەرەستەکان بەزوویی تاوانێکی قورس دەدەنەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وێرای ئیدانەکردنی ڕووداوی تیرۆریستیی رۆژی ڕابردووی چابەهار، جەختی کرد: بە دڵنیاییەوە مەرگپەرەستانی ژێر فەرمانی کانوونگەلی ناسراوە، بەزوویی بۆ جەنایەتەکانیان تاوانێکی قورس دەدەنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وێرای ئیدانەکردنی ڕووداوی تیرۆریستیی رۆژی ڕابردووی چابەهار کە بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی چەندین کەس لە هاووڵاتیانی بێ تاوان، سەرەخۆشیی خۆی بۆ ئەو ڕووداوە ئاراستەی گەلی ئێران بە تایبەت بنەماڵەی شەهیدان کرد و بۆ بریندارانی ئەو هەڵمەتە هیوای تەندروستیی دووبارەی خواست.

قاسمی وتیشی: تیرۆریستانی پەروەردەکراو لە داوێنی ژمارێک لە وڵاتان و ناوەندەکانی برەوپێدەری توندوتیژی و توندڕەوی لە ناوچەکە، ئەمڕۆ دەستیان داوەتە هەڵمەتی تیرۆریستی و دژە مرۆیی دیکە لە ناوچەی ئابووریی چابەهار، بۆ ئەوەی وا بنوێنن ئەو ناوچەیە ئاڵۆز و ناهێورە و پێش بەو گەشانەوە ئابوورییە بگرن کە بە یارمەتیی وڵاتانی ناوچە و لە ئاراستەی گەشەپێدانی ئابووریی و پاوەجێی و هێوری لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەمان وەڕێ کەوتووە.

قاسمی جەختی کرد: بە دڵنیاییەوە کەسانی توندئاژۆ و مەرگپەرەستانی ژێر فەرمانی کانوونگەلی ناسراوە، بەزوویی بۆ جەنایەتەکانیان تاوانێکی قورس دەدەنەوە.

لە هەڵمەتی تیرۆریستیی خۆکوژانەی ڕۆژی پێنجشەممە هێرشی بۆ سەر بنکەی هێزی ئینتیزامیی شاری چابەهار لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، دوو کەس شەهید بوون و ٢٨ کەس لە هاووڵاتیانیش بریندار بوون.

News Code 23489

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =