به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا جارێکی دیکه ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه هه‌واڵگری ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به ڕۆڵی محه‌مه‌د بن سه‌لمان له کوشتنی جه‌ماڵ خاشقجی برده ژێر گومان.
دۆناڵد ترامپ له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ واشنتۆن پۆست وتی: ئه‌گه‌ر ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی منتان دیبێت، تێیدا هاتووه که ڕه‌نگه ئه‌و ڕۆڵی هه‌بووبێت، ڕه‌نگه ڕۆڵیشی نه‌بووبێت.
ئه‌و زیادی کرد: بن سه‌لمان خۆی ده‌ڵێت که ڕۆڵی له‌م کوشتنه‌دا نه‌بووه. که‌سانی نزیکیشی هه‌ر ئه‌م شته باس ده‌که‌ن. سیاش ناتوانێت بی سهڵمێنێت که بن سه‌لمان ده‌ستی له‌م کوشتنه‌دا بووه.
ئه‌م قسانه‌ی ترامپ له حاڵێک دایه که پێشتر مێدیاکان هه‌واڵیان دابوو سیا له لێکۆڵینه‌وه‌کانی خۆی به‌م ئه‌نجامه گه‌یشتووه که محه‌مه‌د بن سه‌لمان، جێگری پاوشای عه‌ره‌بستان ده‌ستی هه‌بووه له کوشتنی جه‌ماڵ خاشقجی له خاکی تورکیا.
Your Comment