به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی پارێزگای کوردستان، به‌هه‌من مورادنیا سه‌باره‌ت به سنووری باشماخ له مه‌ریوان وتی: دابین کردنی به‌ستێنێکی باش بۆ ئاسانکاری له پڕۆسه‌ی بازه‌رگانی له سنووری باشماخ یه‌کێکه له یه‌که‌مایه‌تییه‌کانی پارێزگای کوردستان.
ئه‌و زیادی کرد: بۆ گه‌یشتن به گه‌شه‌ی سه‌قامگیر ده‌بێت له هه‌موو توانه‌کان له به‌شی په‌ره‌دان به کاری بازه‌رگانی سوود ببه‌ین به تایبه‌ت به‌شداری کردن له بازاڕی وڵاتانی دراوسێ.
مورادی جه‌ختی کرد که ده‌بێت هاورده کردن و هه‌نارده کردن ڕێکبخرێت و وتی: چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان له به‌رده‌م گه‌شه‌ی ئابووری پارێزگای کوردستان ده‌بێت یه‌که‌مایه‌تی هه‌موو به‌رپرسانی کوردستان بێت و له‌م ڕێگه‌یه ده‌بێت له به‌رپرسه چالاکه‌کان ڕێز بگیردرێت.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: هه‌روه‌ها دام و ده‌زگا به‌رپرسه‌کان ده‌بێت ڕێکاری پێویست بۆ به‌ر گرتن به هاتنی که‌ل و په‌لی قاچاخ له سنووره‌کان بگرنه به‌ر.
پارێزگاری کوردستان له کۆتایدا ئاماژه‌ی دا که ده‌بێت به‌ر به هه‌ر جۆره بێ سه‌ر به‌رییه‌ک بگیردرێت که له ڕێچکه سنوورییه‌کان هه‌یه و کاره‌کان دوا ده‌خات.
Your Comment