ئەگەری چارەسەریی ناکۆکییەکانی بەغدا و هەولێر دوای سەفەری بازرانی

یەکێک لە ئەندامانی پارتی دیموکڕاتی کوردستان وتی: بە هۆی سەردانی مەسعوود بارزانی بۆ بەغدا، ئەگەری چارەسەر بوونی ناکۆکییەکانی بەغدا و هەولێر زۆرە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، ماجید شەنگالی وتی: بارزانی لە دیداری ئەم دواییە بۆ بەغدا سەبارەت بە پشکی هەرێم لە بودجە قسەی کردووە، چون حزبە کوردییەکان لە سەر ئەم بڕوایەن کە کەم کردنەوەی پشکی هەرێم لە ۱۷ لە سەدی بودجەی عێراق مومکین نییە.

ئەو زیادی کرد: لە نێوان هەرێم و بەغدا ڕێککەوتن کراوە تاکوو ژماردنەوەی شارۆمەندانی عێراق پشکی ۱۷ لە سەد دەستی بۆ نەبرێت. بەڵام بەغدا مووچەی فەرمانبەران و هێزەکانی پێشمەرگەش گەرەنتی بکات.

ئەم بەرپرسەی پارتی جەختی کرد: ئاسایی کردنەوەی دۆخی ناوچە کێشە لەسەرەکان و گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ کەرکووک تەوەری دیکە گفتوگۆکای نێوان بارزانی و عەبدولمەهدی بووە.

News Code 23291

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =