به ڕاپۆرتی ئاژانسی له ڕاشا توده‌ی، عادڵ عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌م ولاته جه‌ختی کرد: هێزه ئه‌منییه‌کانی ده‌بێت بۆ هه‌ر جۆره هێرشێکی داعشییه‌کان له حاڵه‌تی ئاماده‌یدا بن.
ئه‌و زیادی کرد: درێژه دان به چاودیڕێ گۆڕانکارییه مه‌یدانییه‌کان و به‌رز کردنه‌وه‌ی هه‌وڵه هه‌واڵگرییه‌کان له دژی تیرۆریسته‌کان زۆر پێویسته.
عه‌بدولمه‌هدی جه‌ختی کرد: ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی له ئاسته باڵاکان له نێوان به‌شه جۆراجۆره ئه‌منییه‌کانی عێراق بۆ چاودێڕی تیرۆریسته‌کان و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یان ئه‌نجام بێت.
ئه‌و له درێژه‌دا وتی: ده‌بێت په‌یوه‌ندی نێوان هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق و شارۆمه‌ندانی ئه‌م وڵاته به‌هێز بکرێت و هه‌موو دام و ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کان به‌ره‌و خزمه‌ت کردنی ناوچه ئازاد کراوه‌کانی پارێزگای نه‌ینه‌وا بڕۆن.
Your Comment