۲۰ کەسی سڤیل بە‌ هۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا کوژران

هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانی دژە داعش لە دەیرەزوور بووە هۆی کۆژرانی ۲۰ کەسی سڤیل.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانی دژە داعش بە ڕێبەری ئەمریکا لە دەیرەزوور بووە هۆی کۆژرانی ژمارەیەکی دیکە لە ژنان و منداڵانی سووریا.

سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند کە فڕۆکەکانی هاوپەیمانی دژە داعش بە ڕێبەری ئەمریکا هێرشیان کردووەەە سەر ڕۆژهەڵاتی دەریەزوور.

ئەم سەرچاوانە زیادیان کرد: بە هۆی ئەم هێرشەوە ۲۰ کەسی سڤیل کوژراون کە ۹یان منداڵ بوون و ٨یان ژن.

لە میانەی چەند ڕۆژی پێشوو هێرشەکانی هاوپەیمانی دژە داعش بە ڕێبەری ئەمریکا لە دەیرەزوور کوژراوی زۆری لێکەوتووەتەوە.

News Code 23237

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =