بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، کۆمپانیای ڕووسی سۆخۆ ڕایگەیاند: سەرقاڵی لێکدانەوەی ئەم بابەتەین کە فڕۆکەی سۆخۆ ۱۰۰۰ بێ ئامێری ئەمریکایی بە ئێران بفرۆشین.
ئێران و ڕووسیا لەم دواییە ڕێککەوتن تاکوو ساڵی ۲۰۲۲ زاینی ٤۰ فڕۆکەی گەشتیاری سۆخۆ ڕادەستی ئێران بکرێت کە گەماڕۆکانی ئەمریکا بەری بەم بابەتە گرتووە.
ئەلەکساندەر ڕاساو، بەڕێوەبەری کۆمپانیا ڕووسییەکە وتی: چون ۲۲ لە سەدی ئامێر و پارچەکانی سۆخۆ ۱۰۰۰ ئەمریکایین، بڕیارمان دا تاکوو ئەم فڕۆکانە ڕادەستی ئێران نەکرێت.
ئەو هەروەها ئاماژەی دا هەوڵ دەدەین ئامێرە ەمریکاییەکان بۆ ۱۰ لە سەد کەم کەینەوە.
Your Comment