دوو بەرگی دیکەی شانۆنامەی کوردی لە سنە ڕوونوێنی دەکرێت

سەرۆکی ناوەندی کوردستانناسی زانکۆی ئازادی ئیسلامی لقی سنە لە ڕوونوێنیی بەرگەکانی دوو و سێی شانۆنامەی کوردی لە ژێر ناوی "رۆژمێری شارێک" هەواڵی دا.

ئۆمید وەرزەندە لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر ڕایگەیاند: لە درێژەی چالاکیگەلی ناوەندی کوردستانناسی لە بواری چاپی کتێبی کوردی، دوو بەرگی نوێی کۆمەڵە شانۆنامە کوردییەکان لە ژێر ناوی "رۆژمێری شارێک" چاپ کراوە.

ڕاشیگەیاند: "رۆژمێری شارێک" ناوی شانۆنامەگەلێکە بە زمانی کوردی کە لە لایەن نووسەرانی کوردزمانی ئێرانی نووسراوە و ناوەندی توێژینەوەگەلی کوردستانناسی لقی سنە کۆکراوەتەوە و چاپ کراوە.

سەرۆکی ناوەندی کوردستانناسی زانکۆی ئازادی ئیسلامی لقی سنە لە درێژەدا وتی: بەرگی یەکەمی ئەو کۆمەڵە دوو ساڵی ڕابردوو بڵاو کرایەوە و پاش پێشوازیی ئەنجام دراوە لە لایەن بەردەنگانەوە، بەرگەکانی دوو و سێی-شی کۆکراوەتەوە و چاپ دەکرێت.

وتیشی: کە دوو بەرگی نوێی ئەو کۆمەڵەیە ١٩ شانۆنامە لە هونەرمەندانی بواری شابۆی کوردستان بە زمانی کوردی کۆکراوەتەوە و پاش پەسندکرانی لە لایەن ئەنجومەنی توێژینەوەیی، بە هەوڵی زانکۆی ئازادی لقی سنە چاپ کرا.

وەرزەندە ئاماژەی بەوەش دا: بە پێی هاوئاهەنگییە ئەنجام دراوەکان و بە پاڵپشتیی حەوزەی هونەری شۆڕشی ئیسلامی پارێزگای کوردستان و هاوکات لە گەڵ رۆژانی حەوتەی کتێب و کتێب‌خوێندنەوە، بەرگەکانی ٢ و ٣ ئەو کۆمەڵە رۆژی یەکشەممە ٢٧ی مانگی خەزەڵوەر لە هۆڵی ژمارە ٢ی پەردیسی سینەما بەهمەنی شاری سنە ڕوونوێنی دەکرێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە وردەکاریگەلی زیاتر سەبارەت بە ڕەوتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە سنە، ڕایگەیاند: لەو ڕێوڕەسمە جگە لەوەی خاوەن بەرهەمە شانۆنامەییەکان بەشدار دەبن، بڕیارە پەنێلێکی پسپۆڕانە بە تەوەری ئەدەبی شانۆیی لە کوردستان بەڕێوە دەچن.

سەرۆکی ناوەندی کوردستانناسی زانکۆی ئازادی ئیسلامی لقی سنە لە کۆتاییدا بیری هێناوە: چاوەروان دەکرێت کە تەواو لایەنگران و چالاکانی هونەرگەلی شانۆیی بەشداری ئەو ڕێوڕەسمە بن.

News Code 23063

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =