بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، ڕۆژی چوارشەمە یەکەمین ڕۆژی دەستپێکردنی فستیڤاڵی ناوچەیی مامۆستا هەژار بە ئامادەبوونی هۆگرانی ئەم شاعێرە و توێژەرانی بواری ئەدەب و شێعری کوردی لە هۆڵی وەحدەتی مەهاباد بەڕێوەچوو.
لە کۆتایی ڕۆژی یەکەمدا، پۆستەی تایبەت بە وێنەی مامۆستا هەژار بە دیزانی هونەرمەند مێهرداد ڕامیدی نیا و بە ئامادەبوونی ئەدیبان و بەرپرسانی باڵای شاری مەهاباد ڕوونوێنی کرا.
مۆرکی ئەم پۆستە لە لایەن هونەرمەند مامۆستا سەلاح ئاشتی دانرا.
بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە 24ی خەزەڵوەر، ڕۆژی دووەمی ئەم فستیڤاڵە بەرێوەدەچێت.
Your Comment