بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە فیگارۆ، ژان ئیۆ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا وتی: پاریس تۆماری دەنگی خاشقجی بەلاوە نییە.
ئەم قسانە پێچەوانەی پاگەدەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانە کە ڕۆژی شەمە ڕایگەیاند بوو تۆماری دەنگی خاشقجی ڕادەستی بریتانیا ، ئاڵمانیا و فەڕەنسا کردووە.
لۆدریان لە وڵامی ئەم پرسیارە کە ئایا ئەردۆغان درۆی کردووە، وتی: مەبەستم ئەوەیە کە ئەو لەم دۆخەدا گەمە سیاسی دەکات.
شایانی باسە کە جەماڵ خاشقجی ۲ ئۆکتۆبەر لە کونسولگەری عەرەبستان لە ئەستەنبۆل کوژرا. سەرەڕای ئەوەی عەرەبستان بە فەرمی دانی بەم تاوانەدا نا، بەڵام تاکوو ئێستە تەرمەکەشی نەدۆزراوەتەوە.
Your Comment