به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، یۆکیۆ ئامانۆ، سه‌رۆکی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناڤۆکی له میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاماژه‌ی دا: ئێمه به لێکۆڵینه‌وه و پشکنینی ناوه‌نده ناڤۆکییه‌کانی ئێران به پێی ڕێککه‌وتنه ناڤۆکییه‌که درێژه ده‌ده‌ین.
وتیشی: ئێران تاکوو ئێسته‌ش پێبه‌ند بووه به به‌ڵێنه‌کانی له به‌رجام، پێویسته ئێران به ته‌واوی درێژه بدات به جێبه‌جێ کردنی ئه‌م ڕێککه‌وتنه.
سه‌رۆکی ئاژانسی وزه‌ی ناڤۆکی وتی: ئاژانس به‌رده‌وامه له تاقی کردنه‌وه‌ی ڕاست ڕه‌وی ئێران له بواری ناڤۆکی. لێکۆڵینه‌وه‌کان سه‌باره‌ت به نه‌بوونی ماده و چالاکی ناڤۆکی له ئێران درێژه‌ی ده‌بێت.
ئه‌و سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناڤۆکی کۆریای باکووریش ڕایگه‌یاند: چالاکییه ناڤۆکییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ش پێشێل کردنی ئاشکرای بڕیارنامه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه و مایه‌ی نیگه‌رانی زۆره.
ئامانۆ زیادی کرد: ئه‌گه‌ر وڵاتانی جیهانی له‌مباره‌وه به ڕێککه‌وتنێک بگه‌ن، ئاژانس ئاماده‌یه تاکوو ڕاست ڕه‌وی کۆریای باشووریش له بواری ناڤۆکی تاقی بکاته‌وه.
سه‌رۆکی ئاژانسی وزه‌ی ناڤۆکی جارێکی دیکه جه‌ختی کرد که کۆریای باکوور ده‌بێت هه‌رچی زووتره بڕیارنامه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان جێبه‌جێ بکات و به‌ستێنه‌کان بۆ ئاژانسی ناڤۆکی خۆش بکات تاکوو درێژه به کاری پشکنین له‌م وڵاته بدات
Your Comment