به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، ڕوخسار په‌کجان، وه‌زیری بازه‌رگانی تورکیا سه‌باره‌ت به بەری بوونی تورکیا له گه‌ماڕۆکانی سه‌ر ئێران وتی: ئێمه چاوه‌ڕوانی وههاشتێکمان ده‌کرد و بڕیار وایه ئه‌م دووشه‌مه‌ش ناوی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه ڕابگه‌یه‌ندرێت.
ئه‌و زیادی کرد: ئێران و عێراق و سووریا دراوسێی ئێمه‌ن و سه‌ره‌ڕای هه‌موو دۆخێک ده‌بێت له بازه‌رگانی کردن له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه به‌رده‌وام بین. ئێمه ڕێککه‌وتنی بازه‌رگانی له‌گه‌ڵ ئێرانمان هه‌یه و ده‌بێت گاز و نه‌وتیان لێبکرین.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که هه‌موو گه‌ماڕۆکانی دیسان به سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاوه‌ته‌وه. به‌ڵام 8 وڵات له‌م گه‌ماڕۆیانه بەری ده‌بن.
فاتح دۆنمز، وه‌زیری وزه‌ی تورکیا له‌مباره‌وه وتی: بڕێک هه‌واڵی باسی بەری بوونی تورکیا ده‌که‌ن، به‌ڵام هێشتا به فه‌رمی هیچ هه‌واڵێک له‌مباره‌وه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش هه‌واڵه‌کان باسی ئه‌وه دکه‌ن که هێند، ژاپۆن و کۆریای باشوور له‌م گه‌ماڕۆیانه مه‌عاف بوون.
جان بۆڵتۆنیش حه‌فته‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو که بڕێک وڵات ناتوانن به خێرایی هاورده کردنی نه‌وتی ئێران به سفر بگه‌یه‌نن، ئێمه زیاترین گوشاری خۆمان ده‌خه‌ینه سه‌ر ئێران به‌ڵام تاکوو ئه‌و شوێنه‌ی که زه‌رب له هاوپه‌یمانه‌کانمان نه‌دات.
Your Comment