به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له بلۆمبێرگ، ئه‌مریکا وڵاتانی وه‌ک ژاپۆن، هێند و کۆریای باشووری سه‌باره‌ت به کڕینی نه‌وت له ئێران له گه‌ماڕۆکان به‌ری کرد.
به‌رپرسێکی کۆشکی سپی له‌مباره‌وه وتی: هاوپه‌یمانه نزیکه‌کانی ئه‌مریکا وه‌ک هێند و کۆریای باشوور و ژاپۆن که پێویستیان به نه‌وتی ئێران هه‌یه له گه‌ماڕۆ نه‌وتییه‌کان بۆ ئه‌م قۆناغه به‌ری کراون. به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که وڵاتانی زیاتر ئه‌م مهعافییهته بیانگرێته‌وه.
چینیش داوای ئه‌م مهعافییهتهی کردووه به‌ڵام دانوستانه‌کان هێشتا درێژه‌ی هه‌یه.
به‌رپرسه ئه‌مریکاییه‌که له‌مباره‌وه زیادی کرد: ئه‌م به‌ری کردنه بۆ هه‌ندێ وڵات به مه‌به‌ستی به‌رگرتن به گران بوونی نرخی نه‌وته، به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه‌ی گه‌مارۆوه‌کان نایانگرێته‌وه به‌ڵێنیان داوه که هاورده کردنی نه‌وت له ئێران که‌م بکه‌نه‌وه.
مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاش له‌مباره‌وه وتی: ئه‌م به‌ری کردنه ته‌نیا به‌م هۆیه‌یه که ئه‌م وڵاتانه بتوانن سه‌رچاوه‌ی نه‌وتی نوێ بدۆزنه‌وه.
شایانی باسه که سبه‌ینێ یه‌کشه‌مه هه‌موو گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا به سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێته‌وه که له دوای واژۆ کردنی به‌رجام به‌ملاوه هه‌ڵپه‌سێردرا بوون. ئه‌م گه‌ماڕۆیانه بێجگه له نه‌وت، گه‌ماڕۆی بازه‌رگانی زێڕ و که‌رتی ئاسمانی و ئۆتۆمبێلیش ده‌گرێته‌وه.
Your Comment