ئێران ترسی لە هەڕەشەکانی ئەمریکا نییە

سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی دا کە دەوڵەت ترسی لە هەڕەشەکانی ئەمریکا نییە و وتی: دڵنیاین ئەمریکا لەم پیلانگێڕییە سەرکەوتوو نابێت و هەنگاو بە هەنگاویش پاشەکشە دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران وتی: سپاسی خوای مەزن دەکەم کە دەرفەتی بە خەڵکی ئێران دا ڕێزی ئیمام حسەین( د.خ) بگرن و بەشێکی زۆری خەڵکی ئێران بەشداری مەراسمی ئەڕبەعینیان کرد.

ئەو زیادی کرد: ئێمە سپاسی دەوڵەت و خەڵکی عێراق دەکەین کە پێشوازی باشیان لە زیارەتکارەکان کرد و مەراسیمەکەیان بە باشی بەڕێوە برد. ئێمە هەموو هەوڵمان ئەوە بووە ئاسانکاری بۆ زیارەتکارەکان بکەین بەڵام ئەگەر کەم و کۆڕیش بووە ئەوە خوا خێری زیاتری ئەو سەختیانە بۆ زیارەتکارەکان دەنووسێت.

ڕۆحانی وتی: پەیامی ئەڕبەعین بێ گومان شەڕ لە دژی ستەمکاری و بەرگری کردن لە ئازادی و دادپەروەرییە کە ئەمەش لە درێژەی ئاشتی جیهانی دایە. هەموو جیهانی ئیسلام، ئەورووپا و ئەمریکاش لە ئەڕبەعین سوود دەبەن.

ئەو سەبارەت بە ۱۳ی گەڵاڕێزان وتی: ئەم ڕۆژە، ڕۆژی دژایەتی داگیرکاری جیهانی بوو کە بە فەرمانی ئیمام خومەینی ئەنجام بوو. هەموو هەوڵی ئەمریکا ئەوە بوو کە شۆڕشی ئسلامی ٦ مانگ زیاتر درێژە بە تەمەنی نەدات و بەردەوام پیلانگێڕی دەکرد. ئەمەش بەردەوام خوێندکارانی ئێرانی تووڕە دەکرد تاکوو لەم ڕۆژەدا باڵوێزخانەی ئەمریکا کە ناوەندی سیخۆڕی کردن بوو لە لایەن خوێندکارانەوە گیرا و کۆتایی بە پیلانەکان هات.

سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی دا کە دەوڵەت ترسی لە هەڕەشەکانی ئەمریکا نییە و وتی: دڵنیاین ئەمریکا لەم پیلانگێڕییە سەرکەوتوو نابێت و هەنگاو بە هەنگاویش پاشەکشە دەکات. ڕەنگە لەم ماوەدا و لە چەند مانگی داهاتوو خەڵکی ئێران بکەونە زەحمەت و سەختی، بەڵام هەموو هەوڵی دەوڵەت ئەوەیە خۆشگوزەرانی و ئاسانکاری بۆ خەڵک جێبەجێ بکات.

ئەو جەختی کرد: ئەمریکا لە پیلانگێڕی لە دژی ئێران شکست دێنێت. وەک چۆن سەرەتا وتیان هەموو هەناردە کردنی نەوتی ئێران دەبێت بە سفر بگات، دوای وتیان چەند مانگ کاتی دەوێت و ئێستەش دوای چەند دەڵێن دەمانەوێت هەناردە کردنی نەوتی ئێران کەم ببێتەوە. واشنتۆن ناتوانێت ئەم کارە بکات و تەنیا خەڵکی ئێران زیاتر لە خۆیان تووڕە دەکەن.

ڕۆحانی وتی: خەڵکی ئێران عاشقی وڵاتەکەی خۆیانن و ئێمە دەتوانین لەم کێشانە بە باشی تێپەڕ بین. بە هەموو ئەو وڵاتانەش لەگەڵ ئێران بازەرگانی دەکەن ڕادەگەیەنین کە گوشارەکانی ئەمریکا کاتییە و پەیوەندی ئێمە لەگەڵ ئێوە بۆ هەمیشەیە و ئەوان ناتوانن لە جێگەی ناوچەکە و خەڵکانی گەورە بڕیار بدەن.

ئەو سەبارەت بە گۆڕینی ٤ وەزیری کابینەکەی وتی: سپاسی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران دەکەم کە بێ کێشە و گرفت دەنگی بە هەر چوار وەزیرەکەی دەوڵەت دا، هەمیشە هێزی تازە دەبێتە کاری باشتر و بە یارمەتی خوای مەزن لە هەموو ئەم کێشانە تێپەڕ دەبیت.

News Code 22773

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =