بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە العالم، ئانتۆنیۆ گۆترێس ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش ڕایگەیاند کە گیێر پدرسۆن دیپلۆماتی نۆروێژی جێگری ستێفان دی میستۆرا لە پۆستی نێردەی ئەو رێکخراوە لە کاروباری سووریا دەبێت.
دیپلۆماتگەلێک کە نەیانویست ناویان دەربخرێت، دەڵێن پدرسۆن کە ئێستاکە باڵوێزی نۆروێژ لە چینە، بە شێوەی نافەرمی لە لایەن پێنج ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش(ڕووسیا، چین، ئەمریکا، فەڕەنسا و بریتانیا)وە دەنگی ئەرێنی وەرگرتووە.
شیاوی باسە کە لە حاڵێکدا کە دانوستانەکانی ئاشتی سووریا لە ڕەوتی ئاستانە خەریکی نزیک بوونەوە بە ئاکام بوو بەڵام دی میستۆرا کوتوپڕ ڕایگەیاند کە بە هۆکاری بنەماڵییەوە لە کۆتایی مانگی نۆڤەمبەر لە پۆستەکەی دەکشێتەوە.
Your Comment