بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌رچاوه ئهمنیەکە به پێگه‌ى مه‌علومه‌ى وت: هێزێكى ئه‌مه‌ریكى له‌رێگه‌ى په‌ڕه‌شوته‌وه له فڕۆكه دابه‌زیون ئێستا له وێستگه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌رى قائیم-ن له رۆژئاواى ئه‌نبار.
دابه‌زینى ئه‌و هێزه‌ى ئه‌مه‌ریكا دواى ئه‌وه دێت كه چه‌كدارانى رێكخراوى داعش ناوچه‌ى باغوزى سوریایان كۆنتڕۆڵكرد له سنوورى عێراق ئه‌و ناوچه‌یه نزیكه له پۆلیسى پاسه‌وانى عێراق له رۆژئاواى ئه‌نبار.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه کە هاتنى ئەو هێزه به‌هۆى زانیارى پێشوه‌خته‌یان بووه بۆ جوڵه‌كانى داعش و كۆنتڕۆڵكردنى ناوچه‌یه‌ك و هاوكات په‌یوه‌ندى هه‌یه به ململانێى هه‌رێمى له‌سه‌ر سوریا پێویسته حكومه‌تى فیدراڵى هه‌ماهه‌نگى بكات له‌گه‌ڵ هێزى ئه‌مه‌ریكى بۆ پاراستنى سنورى عێراق.
Your Comment