به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ڕۆژی ڕابردوو لە شاری قەرسی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی دەستگیرکردنی سیاسی ئەنجامدرا و تێیدا ژمارەیەک سیاسەتمەداری کورد دەستگیرکران.
له هه‌واڵه‌کاندا هاتوه: شەفەق ئۆزانلی، پەرلەمانتاری خولی ٢٥-ەمی هەدەپە، جەنگیز ئانلی، هاوسەرۆکی دەبەپە لە قەرس، ئەکرەم ساڤجی، هاوسەرۆکی هەدەپە لە قەرس، جەنگیز تۆپباشلی، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە قەرس، ئاهان بیلگەن و حەیاتلی محەمەدوغڵو، دوو سیاسەتمەداری دیکە دەستگیرکران.
دەستگیرکراوان براون بۆ بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شاری قەرس و هێشتا هیچ راپۆرتێک سه‌باره‌ت به هۆکاری ده‌ستگیر کردنه‌کانیان بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه.
Your Comment