AP ١٣٩٧ گەڵاڕێزان ٥ ٠٨:١٣

بۆ بەشداربوون لە ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی حسێنی؛

زیاتر لە یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار زیارەتکاری بیانی گەیشتنە عێراق

زیاتر لە یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار زیارەتکاری بیانی گەیشتنە عێراق

سەرچاوەگەلی عێراقی لە چوونی زیاتر لە یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار زیارەتکاری بیانی لە رێگەی زەوینی و ئاسمانییەوە بەو وڵاتە بۆ بەشداربوون لە ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن (دخ) هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، وەفدی ڕێڕەوه‌ سنوورییه‌کانی عێراق لە چوونی زیاتر لە یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار زیارەتکاری بیانی بە عێراق تا رۆژی ڕابردوو هەواڵی دا.

لە ڕاگەیێندراوی ئەو وەفدەدا هاتووە: ژمارەی زیارەتکارانی بیانی کە بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی حسێنی لە رێگەی ئاسمانی و زەوینییەوە لە بەرواری ١١ی ئاکتەوبر تا رۆژی ڕابردوو گەیشتوونەتە خاکی عێراق، زیاتر لە یەک ملیۆن و ٣٦١ هەزار زیارەتکارە.

وەفدی ڕێڕەوه‌ سنوورییه‌کانی عێراق ڕاشیگەیاند: زۆرترین ڕێژەی زیارەتکاران واتە ٧٤٣٥٠٣ کەس لە ڕێڕەوگەی زەرباتی و ٣٣٠٥٨٨ کەس لە سنووری شەلمچەوە ئاودیوی خاکی عێراق بوونە و پاش ئەوان ١٦٨٢٠٣ کەس لە ڕێڕەوی شیب، ١٨٧١٧ کەس لە ڕێڕەگەی سەفوان، لە رێگەی ٨٦٠٠٨ فرۆکەخانەی نەجەف، ١١٥٣٦ لە رێگەی فرۆکەخانەی بەغدا و ٢٨٠٤ زیارەتکاریش لە رێگەی فرۆکەخانەی بەسرەوە چوونەتە عێراق.

لەو ڕاگەیێندراوەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە چاورەوان دەکرێت ڕێژەی زیارەتکاران لە رۆژانی داهاتوو لە یەک ملیۆن و نیو تێپەڕێت.

News ID 22660

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha