به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه نیوز، موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆکی سه‌درییه‌کان له پۆستێکی تویتری نووسی: ئێمه دژی پشک پشکینه و بوونی سیما کۆنه‌کان له پۆسته حکومهییهکانین و هه‌روه‌ها دژی گهندهڵکارین.
ئه‌و له درێژه‌دا زیادی کرد: خه‌ڵکی عێراق داوای چاکسازی له سیستمی حکومی ده‌که‌ن و ئه‌مه‌ش به ده‌وڵه‌تێکی گشتگیر و سادق ده‌کرێت.
سه‌در جه‌ختی کرد: ئیمه داوای حکومه‌تێکی شایسته ده‌که‌ین که سه‌ربه‌خۆ بێت و دوور له گوشاره‌کان پێک بێت. خه‌ڵکی عێراق له دوای ئازادی و که‌رامه‌تن و هه‌رگیز بێ ده‌نگ نابن.
شایانی باسه که بڕیار وایه عادڵ عه‌بدولمه‌هدی له‌م حه‌فته‌یه لیستی وه‌زیره‌کانی خۆی ڕاده‌ستی پارلمان بکات.
Your Comment