AP ١٣٩٧ ڕەزبەر ٢٩ ٠٩:٢٢

ماکرۆن له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى؛

کورد ده‌بێ به‌شداریی له‌ دامه‌زراندنى حكوومه‌تى عێراق بکات

کورد ده‌بێ به‌شداریی له‌ دامه‌زراندنى حكوومه‌تى عێراق بکات

سه‌رۆك کۆمارى فه‌ڕه‌نسا جه‌ختی کرده‌ سه‌ر پێویستیى به‌شداریى هه‌موو لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان و به‌تایبه‌تى لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان له‌ پرۆسه‌ى سیاسى و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى عێراق.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی حکوومه‌تی هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانى و ماكرۆن له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا پرۆسه‌ى سیاسیى عێراقیان تاوتوێ کرد.

نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان و ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا باسیان له‌ دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى تازه‌ى ئه‌م وڵاته‌ کرد.

ماكرۆن جه‌ختى له‌ پێویستیى به‌شداریى هه‌موو لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان و به‌تایبه‌تى لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان له‌ پرۆسه‌ى سیاسى و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى عێراقیدا كرده‌وه‌.

لاى خۆیه‌وه‌  نێچیرڤان بارزانى سوپاسى بایه‌خدان و پشتگیریى هه‌میشه‌ى فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆك ماكرۆنى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد و داكۆكى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ پرۆسه‌ى سیاسى و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى تازه‌ى عێراقدا به‌شدار ده‌بێت.

 هه‌روه‌ها هیوایان خواست كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌رده‌وام بن.

نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها سوپاس و ستایشی ماکرۆنی کرد که‌ دوای ڕووداوه‌کانی ئۆکتۆبه‌ری پارساڵ ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی گێڕا له‌ ئارامکرنه‌وه‌ی دۆخه‌که‌ و ده‌سپێکردنی دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و شکاندنی ئابڵۆقه‌کان له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.

News ID 22524

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha