به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دوکتور کرموڵا پالیزمان له کۆڕی زمانی کوردی و زاراوه‌کانی له پێشانگای نێونه‌ته‌وه‌یی کتێبی کوردستان که دوێنێ ئێواره به‌ڕێوه چوو، وتی: ئێمه له ڕووی زمان ناسییه‌وه به‌شێکین له زمانی کوردی که بە زمانی کوردی خواروو ناسراوین و کرماشان و ئیلام و باشووری هه‌رێمی کوردستان و ته‌نانه‌ت شاره‌کانی وه‌ک بیجاڕ و قوروه‌ش له کوردستانی ئێران به‌م زاراوه‌یه قسه ده‌که‌ن.
ئه‌و زیادی کرد: زیاتر له ۹۰ له سه‌دی خه‌ڵکی ئیلام به کوردی خوارووی ڕه‌سه‌ن قسه ده‌که‌ن و ۱۰ له سه‌دی ئه‌م پارێزگایه یان لوڕن یان عه‌ره‌ب، که کاتێک ئه‌مانه دێنه شاره کوردییه‌کان زۆربه‌یان کوردی خواروو ده‌زانن، هه‌ر له کۆنه‌وه مامۆستایانی ناوچه‌ی ئیلام زمانی کوردی شێعریان وتووه که سه‌رده‌می خۆی زمانی ئه‌ده‌بی ناوچه‌که زاراوه‌ی گۆڕانی بووه وه‌ک چۆن ئێستا زاراوه‌کانی سۆرانی و کرمانج زاڵن.
ئه‌م زمان ناسه کورده ئاماژه‌ی دا: هه‌ڵبه‌ت ئێمه‌ش له ڕووی زمانه‌وانی و کاری ئه‌ده‌بی کردن ئیشی زۆر باشمان له سه‌ر زاراوه‌ی کوردی خواروو کردووه و هه‌موو هه‌وڵی ئێمه ئه‌وه‌یه که بتوانین پێگه‌ی زمانی کوردی خوارووش وه‌ک سۆرانی و کرمانجی به‌هێز بێت و بتوانین زیندووی بهێڵینه‌وه.
ئه‌و سه‌باره‌ت به زمانی کوردی یه‌کگرتوو وتی: هه‌موومان باش له‌م بابه‌ته ئاگادارین که هه‌موو زمانه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لقک و زاراوه‌کانی له یه‌کتر تێبگه‌ن زاراوه‌یه‌ک وه‌ک زمانی هاوبه‌ش ده‌که‌نه پێوه‌ر و پێکه‌وه قسه‌ی پێده‌که‌ن و کاری ئه‌ده‌بی پێ ده‌که‌ن که هێشتا کوردی به گشتی له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ساخ نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێمه وه‌ک ئه‌وه‌ی سۆرانی پێشتر کاری باشی له سه‌ر کراوه و نزیکتره لێمان هه‌وڵمان داوه که ئه‌م زاراوه‌یه فێر ببین هه‌م بۆ کوردی خراوو سوودی لێده‌به‌ین هه‌م له کۆڕی وه‌ک ئێسته دهتوهانین پێکه‌وه ئاخافتنی پێ بکه‌ین، بوونی ئه‌م زمانه هاوبه‌ش و یه‌کگرتووه کوردییه شتێکی پێویسته که ده‌بێت شاره‌زایانی کوردی ئیشتی له سه‌ر بکه‌ن.
دوکتور پالیزمان جه‌ختی کرد: به‌ڵام ئه‌مه به مانای ئه‌وه نییه که زاراوه‌کانی دیکه له بیر بکرێت وه‌ک چۆن زاراوه‌کان له زمانه‌کانی دیکه‌ش به هێز ماون، پێوه‌ر کردنی زاراوه‌یه‌ک بۆ کاری هاوبه‌ش هه‌رگیز به‌و مانا نییه که فڵان زاراوه له زاراوه‌کانی دیکه له زماندا به‌هێزتر یان باشتره و ئه‌م شته له‌مڕۆ له زناستی زمان ناسی به ته‌واوی ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه.
Your Comment