به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، ئێران له دادگای لاهه سکاڵایه‌کی له دژی ئه‌مریکا تۆمار کردووه، له‌م سکاڵایه‌دا ئێران داوای ۱.۷۵ ملیار دۆلار پاره ده‌کات که واشنتۆن بلۆکه‌ی کردووه. ئه‌مریکاش داوای کردووه که دادگای لاهه ئه‌م سکاڵایه‌ی ئێران ڕه‌ت بکاته‌وه.
ڕیچارد ویسک، ڕاوێژکاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌مباره‌وه وتی: ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌م بابه‌ته‌وه هه‌یه پشتیوانی ئێران له تیرۆریسته‌کانه.
دوێنێ دادگای لاهه ڕایگه‌یاند که کۆبوونه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی سکاڵای ئێران له ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به بلۆکه بوونی ۱.۷۵ ملیار دۆلار له واشنتۆن له دووشه‌مه‌وه تاکوو ڕۆژی هه‌ینی درێژه‌ی هه‌یه. ئێران و ئه‌مریکا له‌م حه‌فته‌یه ده‌بێت له دادگا ئاماده بن و به‌رگری له خۆیان بکه‌ن.
به پێی ڕاپۆرتێکی یۆرۆنیوز، ئێران له ۸ به‌ش که زیاتر له ۲ هه‌زار لاپه‌ڕه‌یه ئه‌م سکاڵایه‌ی له سه‌ر ئه‌مریکا به‌رز کردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی لاهه له وڵامی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه که ئه‌م دادگایه شه‌رعیه‌تی لێکدانه‌وه‌ی سکاڵاکانی ئێران له دژی ئه‌مریکای هه‌یه و پڕۆسه‌که به شێوازێکی یاسایی درێژه‌ی ده‌بێت.
ئێران له سکاڵاکه‌ی خۆی ئاماژه‌ی داوه: ئه‌مریکا پاگه‌نده ده‌کات که ئێران له تیرۆر پشتیوانی ده‌کات که تاران به توندی ڕه‌تی ده‌کاته‌وه، هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ئه‌مریکا ڕێکاری دژبه‌رانه‌ی له دژی ئێران گرتووه‌ته به‌ر و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه بانکه‌کانی ئێرانی گه‌ماڕۆ داوه و ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ڕێککه‌وتنی دۆستی له نێوان هه‌ر دوو وڵاته. دادگاکانی ئه‌مریکا به‌م بۆنه‌وه ۵۶ ملیار دۆلار سزایان له دژی ئێران به هۆی به‌شداری له کاری تیرۆریستی تۆمار کردووه که ناڕاسته.
شایانی باسه دوای بڕیاری ئه‌م دواییه‌ی دادگای لاهه که ده‌بێت ئه‌مریکا له گه‌ماڕۆکان لایه‌نی مرۆڤی له به‌ر چاو بگرێت، مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له میانه‌ی نامه‌یه‌ک ڕوو له کۆشكی سپی نووسی که گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا ده‌بێت خاڵه‌کانی بڕیاری دادگای لاهه له‌به‌رچاو بگرێت.
ئه‌م دادگایه فه‌رمانی دا که گه‌ماڕۆکان نابێت به‌ر به خه‌ڵکی ئێران بگرێت که که‌ل و په‌لی مرۆڤی وه‌ک به‌رهه‌می کشت و کاڵی، پزشکی و پێشه‌ی ئاسمانی ناسه‌ربازی به ده‌ستیان نه‌گات.
به پێی ڕێککه‌وتنی دۆستی ئێران و ئه‌مریکا له سه‌پاندنی ئاسته‌نگی بازه‌رگانی و ماڵی له دژی یه‌کتر قه‌ده‌غه کراون.
بۆچوونی ئێوە