بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، بەرپرسی بەشی قورئانی ئیدارەی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان لە وەدەست هێنانی پلەی یەکەمی بواری تەرتیلی چل و یەکەمین خولی ڕکابەرییە سەرتانسەرییەکانی قورئانی پیرۆز لە لایەن "فواد مەولوودی" یەوە هەواڵی دا.
کامڵ گوڵباغی بە ئاماژە بە بەڕێوە چوونی چل و یەکەمین خولی ڕکابەرییە سەرتانسەرییەکانی قورئانی پیرۆز ، ڕایگهیاند: ئەو ڕکابەرییە لە ١٠ بۆ ٢٣ ی ڕەزبەر لە ئەراک لە حاڵی بەڕێوەچوون دایە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەو کێبڕکێیانە بە هەوڵی ڕیکخراوی ئەوقاف و کاروباری خێرخوازانەی ئێران بەرێوە چوو، وتی: زیاتر لە ٨٠٠ کەس لە چالاکانی قورئانی لە دوو بەشی خانمان و پیاوان بەشداریان کرد.
گوڵباغی بە ئاماژە بە ڕاگەیاندنی براوەکانی بڕێک لە بوارەکان ئەو کێبڕکێیانە، وتیشی: فواد مولەوودی لە قورئان خوێنە دەنگ خۆشەکانی پارێزگای کوردستان لە بواری تەرتیل پلەی یەکەمی وەدەست هێناوە.
بۆچوونی ئێوە