به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له جه‌زیره، داوید که‌ی، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئازادی ڕاده‌ربڕین له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای کرد که لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌ت سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی جه‌ماڵ خاشقچی، ڕۆژنامه‌نووسه سعوودییه‌که ئه‌نجام ببێت.
ئه‌و له کاردانه‌وه به ون بوون و کوژرانی جه‌ماڵ خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسه شعوودییهکه له باڵوێزخانه‌ی سعوودییه له ئه‌سته‌نبۆڵ وتی: ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت و نێونه‌ته‌وه‌یی له‌مباره‌وه ئه‌نجام بێت.
نوێنه‌ری تایبه‌تی ئازادی ڕاده‌ربڕین له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان زیادی کرد: ئه‌گه‌ر کوشتنی خاشقچی تائید بکرێت لێژنه‌ی ئازادی ده‌ربڕینی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی داوا ده‌کات له ڕێگه‌ی بڕێک مکانیزمی تایبه‌ت بۆ سزادانی بکه‌رانی ئه‌م جه‌نایه‌ته هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت.
ئه‌و هه‌روه‌ها دڵنیایی دا که کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌روه‌ها ئاسان له ته‌نیشت ئه‌م جه‌نایه‌ته‌وه تێپه‌ڕ نابێت و لێی بێده‌نگ نابێت.
شایانی باسه که ڕاپۆرته سه‌ره‌تاییه‌کانی پۆلیسی تورکیا ئاماژه ده‌که‌ن که جه‌ماڵ خاشقچی دواین جار چووه‌ته باڵوێزخانه‌ی سعوودیه له ئه‌سته‌نبۆل و چی دیکه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هه‌ر له‌م باڵوێزخانه‌یه کوژراوه و ته‌رمه‌که‌ی دواجار فڕێدراوه‌ته‌وه ناوچه‌یه‌کی ئه‌ستەنبۆڵ.
بۆچوونی ئێوە