بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سپۆتنیک لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند کە بەرەی نوسرە لە ژێر گوشاری هەواڵگرانەی تورکیا ڕەزامەندیی خۆی بۆ دەرچوون لە ئەدلەب دەربڕیوە.
شایانی باسە کە تورکیا بە دانوستان و پەیوەندیی بەربڵاوی خۆی پێشی بە هێرشی سوپای سووریا بۆ سەر شاری ئەدلەب و ئازادکردنەوەی ئەو شارە گرتووە.
بە وتەی سپۆتنیک، رۆژنامەی وەتەن-یش ڕایگەیاندووە کە بەرەی نوسرە و تەحریرولشام دوای دیدار و گوشارەکانی سیستەمی هەواڵگریی تورکیا ڕازی بوونە لە ئەدلەب بچنە دەرێ.
Your Comment