بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ دووشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و شاندێكی باڵای یاوه‌ری، له به‌غدا به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی (البناء)، فالح ئه‌لفه‌ییاز، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی (ئهلبیناء)، عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم، سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه، نووری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئه‌یاد عه‌للاوی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه، ده‌سته‌ی سیاسیی ڕه‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانیی میحوه‌ر كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا دواپێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسى عێراق خرانه به‌ر به‌ر باس گفتوگۆ و جه‌خت له گرنگیى پرۆسه‌یه‌كى سیاسیى ته‌ندروست له وڵات كرایه‌وه كه بتوانێت سه‌ركه‌وتوانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قۆناغى داهاتووى عێراقدا بكات و به‌سه‌ر كێشه و سه‌ختییه‌كاندا سه‌ربكه‌وێت.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه به‌پێى بنه‌ماكانى سازان و هاوبه‌شى و هاوسه‌نگى و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌موو پێكهاته‌كانى، لایه‌نه سیاسییه‌كان هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمار و حكوومه‌تى داهاتووى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى پاراستن و ڕه‌چاوكردنى ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق ده‌ستنیشان بكرێن.
Your Comment