بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان، سامان حسەین پوور بە بۆنەی فیلمی" دوایین باوەش" ەوە خەڵاتی باشترین فیلم نامەی فێستیڤاڵی پارمای وەرگرت.
فیلمی " دوایین باوەش" کە لە بەرهەمەکانی حەوزەی هونەری کوردستانە، چیرۆکی بنەماڵەیەک دەگێڕێتەوە کە ئەوەندە سەریان بە ئینترنێت و تۆری کۆمەڵایەتیەوە قاڵە کە تەنانەت لە مەرگی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەیان ئاگادار نابن..
شەشەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی " پارما" ی ئیتالیا لە ١٧ بۆ ٢٣ سێپتەمبەر بەڕێوە چوو.
سامان حسەین پوور لە دەرهێنەرە لاوەکانی کوردستانە کە تا ئێستا زیاتر لە ٤٠ خەڵاتی نەتەوەیی و نێودەوڵەتیی بە دەست هێناوە و لەم دواییانەدا نوێترین فیلمی بە ناوی " زەبح" بە هاوکاری هاوبەشی ئاکۆ زەندکەریمی و بەرهەمهێنانی حەوزەی هونەری کوردستان و ئەنجومەنی سینەمای جەوانی سنە تۆمار کردووە.
Your Comment