به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی سومرییه نیوز، سه‌دره‌دین قه‌پانچی، پێشنوێژێکی هه‌ینی شاری نه‌جه‌ف له میانه‌ی قسه‌کانی خۆی له ڕۆژی هه‌ینی داوای کرد که بۆ زیاره‌تکاره ئێرانییەکانی ئه‌ڕبه‌عینی حسه‌ینی ویزا هه‌ڵبگیردرێت تاکوو به ئاسانی هات و چوو بکه‌ن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌و له‌مباره‌وه وتی: لا بردنی ویزای ئێرانییه‌کان بۆ هاتن بۆ که‌ربه‌لا له ڕاستیدا خزمه‌ت کردن به ئیمام حسه‌ینه (د.خ).
شێخ قه‌پانچی هه‌روه‌ها هێرشه تیرۆریستییه‌که‌ی ئه‌هوازی ئیدانه کرد و غه‌م و په‌ژاره‌ی خۆیی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ڕووداوه‌که کرد و وتی: لا بردنی ویزا بۆ زیاره‌تکاره ئێرانییه‌کان ده‌توانێت به‌جۆرێک هاوده‌دری کردن بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئێران.
ئه‌و هه‌روه‌ها کاری خۆبه‌خشانه‌ی بڕێک شۆفیڕی عێراقی له گواستنه‌وه زیاره‌تکاره ئێرانییه‌کان بۆ نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لای به کارێکی باش وه‌سف کرد و سپاسیانی کرد.
بۆچوونی ئێوە